لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان داوا لەهێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش دەكات

0
682
پەرلەمانی کوردستان

SNN

لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمانی کوردستان 17ی ئایار، راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە تێیدا داوا لە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش دەكات گیانی رۆژنامەنووسان بپارێزن.

دەقی راگەیاندراوەکە:

لیژنەی رۆشنبیری و كۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان لە پەرلەمانی كوردستان، داوا لە هێزەكانی ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، گیانی ڕۆژنامەنووسان و خەڵكانی ناڕازی بپارێزن، پاڵپشت بە هەردو یاسای “مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستان -عیراق/ یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2013” و هەروەها “رۆژنامەگەریی لە كوردستان/ یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007″ی پەرلەمانی كوردستان، ئازادیی كاری میدیایی و ئەنجامدانی روماڵی میدیایی، لە چوارچێوەی یاسادا و بۆ رۆژنامەنوسانی كوردستان زامنكراوە و نابێت بەهۆی روماڵكردنەوە رێگرییان لێبكرێت، یان دەستبەسەربكرێن.

وەك چۆن پەرلەمانی كوردستان، لەو سۆنگەیەوە ئەو دوو یاسایەی بۆ كاری میدیایی دەركردووە، كە رۆژنامەنووسان چاوی گەلن و دەبێت ئاسانكارییان بۆ بكرێت بۆ گواستنەوە و روماڵكردنی رووداوەكان و بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان بۆ هاووڵاتیان. نابێت چیتر رۆژنامەنووسان بەتۆمەتی روماڵكردنی خۆپیشاندان و ئازادیی كارەكەیانەوە دەستگیربكرێن.

بەرگریكردن لە ئازادیی كاری میدیایی، بەرگریكردنە لە پرەنسیپ و بنەماكانی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان و ئەركی دەسەڵاتە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستانە زامنی بكات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this