نرخی نەوت بۆ سەروو 76 دۆلار بەرزبووەوە

0
272

SNN

دوانيوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو بە رێژەيەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی بەرميلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 76 دۆلار و 27 سەنت بەرزبووە، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 75 و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان، دوانيوەڕۆی ئەمڕۆ، نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی زیاتر لە  2% بەرزبووەتەوە، نرخی نەوتی ئەمریکيش زياتر لە 3% بەرزبووەوە.

ئاژانسە ئابوورييەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بڕياری ئەمڕۆی رێکخراوی ئۆپيک لەبارەی زيادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی دوو مليۆن بەرميلی رۆژانە لە مانگی ئابەوە تا مانگی کانوونی يەکەم، ئەو بڕەش کەمترە لەوەی پێشبينيدەکرا رێکخراوەکە زياديبکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this