ئەمریکا: تورکیا منداڵانی کردووەتە سەرباز

0
475

SNN

ئەمریکا تورکیای خستە لیستی ئەو وڵاتانەیه کە سەربازانی تەمەن خوار 18 ساڵ دروستدەکەن و پڕچەکیان دەکەن، ئەمەش یەکەمجارە ئەندامێکی ناتۆ بخرێتە ئەو لیستەی ئەمریکاوە،

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: زیادکردنی تورکیا بۆ ناو لیستەکە بەهۆی پشتگیری تورکیایە بۆ گروپی چەکداری سوڵتان موراد. وەزارەتەکە دەڵێت “تورکیا منداڵانی راکێشاوەتەوە ناو ئەو گروپە چەکدارییە و پرچەکی کردوون”.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تورکیا منداڵانی پڕچەککراوی سوڵتان مورادی ناردووە بۆ لیبیا تا شەڕ بۆ بەرژەوەندییەکانی تورکا بکەن.

ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن پێشبینی دەکرێت پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتن گرژی و ئاڵۆزی زیاتری تێبکەوێت لەدوای ئەوەی ئەو وڵاتەی خستووەتە لیستەکەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this