چەند هێزێکی حەشدی شەعبی هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە ئەمریکا دەکەن

0
516

SNN

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی بە میدیایەکی بەریتانی وتووە کە داوایەکی حکومەتی فیدراڵی عێراقیان رەتکردووەتەوە سەبارەت بە دانبەخۆداگرتن و راگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا، ئەو سەرکردەیە دەڵێت “وەڵامی بۆردومانەکەی ئەمریکا دەدەینەوە کە کردیانەسەر گروپی سەید شوهەدا”.

سەرکردەکەی حەشد کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە  بە ماڵپەڕی عەرەبی جەدید-ی بەریتانی وتووە “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران لەدوای بۆردومانەکەی ئەمریکا، هەوڵیداوە نێوەندگری بکات و هێزەکانی حەشد وەڵامی ئەمریکا نەدەنەوە، ئەوەش لە کۆبوونەوەیەکدا بووە کە سێشەممەی رابردوو ئەنجامدراوە بە بەشداری کازمی و عەبدولعەزتز محەمەداوی جێگری سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبی و فالح فەیاز و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح”.

ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، ژمارەیەک هێزی سەر بە حەشدی شەعبی کە نزیکن لە ئێرانەوە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش دەکەن بۆ سەر بنکە سەربازی و ئاسمانییەکانی ئەمریکا.

لەو چوارچێوەیەدا ئەبو ئالا ولائی، سەرکردەی کەتائیب سەهد شوهەدا لە راگەیەندراوێکدا وتوویەتی “داوای لێبوردن دەکەین، بەڵام رێگە بە هیچ نێوەنگرییەک نادەین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، هەر خۆشمان کات و شوێنی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دیاری دەکەین کە ئەمریکا کردیە سەرمان.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق  لەلایەکی دیکەوە هەڕەشەی کوشتنی سەربازانی ئەمریکای کردووە و میدیاکانی سەر بەو هێزە وێنەی مووشەکەکانیان بڵاودەکاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this