لەمەودوا کازمی خۆی سەرپەرشتی دۆسیەی کارەبا دەکات

0
354

SNN

سەرۆکوەزیران دەستلەکارکێشانەوەی ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای پەسەند کردوە و لەمەودوا کازمی خۆی سەرپەرشتی دۆسیەی کارەبا دەکات.

پێشتر جەواد موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، مستەفا کازمی بڕیاریداوە لە ماوەکانی داھاتودا، ژمارەیەک وەزیر بگۆڕێت، گۆڕانکارییەکەیش ھەریەک لە وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازیی، کشتوکاڵ دەگرێتەوە لەگەڵ دەستیشانکردنی وەزیری نوێ تەندروستیی.

ئاماژەی بەوەشکردوە: ھاوپەیمانی سائیرون پاڵپشتیی لە ھەنگاوەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە حکومەتەکەی و بەم نزیکانە ناوی ئەو کاندیدانەی کە بۆ جێگرەوەی وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازیی، کشتوکاڵ و تەندروستیی دەستنیشان دەکرێن، رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.

کازمی لە پەیجی فەرمییەوە لە فەیسبووک ئەمڕۆ هەینی چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی کاریگەری کەمبونەوەی کارەبای نیشتیمانی و بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەرکرد وەک پێکهێنانی شانەیەکی قەیرانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی باشوری عێراق و داوایکردوە بەپەلە چارەسەری خێرا بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this