لە بەغدا دەستبەسەر 10 مووشەکدا گیرا

0
287

SNN

ئەمڕۆ هەینی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە گەڕەکی جیهاد لە رۆژئاوای بەغدا دەستیان بەسەر 10 مووشەکدا گرتووە کە ئامادەکرابوون بۆ بۆردوومانکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە پایتەختی عێراق.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “بە پشتبەستن بە زانیاریی وردی ئاژانسی هەواڵگریی و لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ؛ لەگەڵ بەشی هەواڵگریی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا؛ هێزێکی لیوای شەشی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی شکستی بە هەوڵێکی بەئامانجکردنی بنکەیەکی سەربازیی لە رۆژئاوای بەغدا هێنا.”

هێزەکەی پۆلیسی فیدراڵی لەو ئۆپەراسیۆنەدا لە گەڕەکی جیهاد لە بەغدا بە گوتەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، “دەستیگرتووە بەسەر 10 مووشەکی جۆری گراد، هاوکات گومانلێکراوێکی دەستگیرکردووە.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this