نەتەوەيەکگرتووەکان: دانوستانەکانی ليبيا شکستيهێنا

0
254

SNN

رێکخراوی نەتەوە يەکگرتووەکان رايگەياند: “دانوستانە سياسييەکانی جنێڤ لە بارەی گەيشتنە ئەنجامێک بۆ هەڵبژاردنەکانی ليبيا شکستيهێناوە”.

رەيسدۆن زەنينگا رێکخەری نەتەوەيەکگرتووەکان بۆ کاروباری ليبيا رايگەياند: “داوا لە لايەنەکانی بەشداربووی گفتوگۆکان دەکەم بەردەوامبن لە هەوڵەکانيان”، دانوسانەکانيشی بە “ديبەيتی گەرموگوڕ”  وەسفکرد بەڵام دواتر نەگەيشتنە ئەنجام.

بەپێی دەستووری ليبيا هاووڵاتيانی ئەو وڵاتە دەتوانن دەنگ بۆ سەرۆکی وڵاتەکەيان بدەن، بەڵام بەشێک لەلايەنەکان پێيانوايە دەبێت سەرۆک لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت چونکە ئەندامانی پەرلەمان نوێنەری خەڵکن.

بڕيارە 24ی کانوونی يەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە ليبيا بەڕێوەبچێت کە خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکايەتيدا دەبينێتەوە ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2018ەوە چەند جارێک دواخرا، بەڵام دوای پێنج رۆژ گفتوگۆ بە چاودێری نەتەوەيەکگرەتووەکان تا ئێستا لايەنەکانی ليبيا نەگەيشتوونەتە رێککەوتن لەسەر رێوشوێنی هەڵبژاردنەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this