ئیمارات شكستی بە كۆبوونەوەی ئۆپێك پلەس هێنا

0
382

SNN

كۆبوونەوەی ئۆپێك پڵەس لەسەر ناڕەزایەتی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، بۆ درێژەدان بە هەمان رێككەوتنی پێشوو بۆ سنوورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت، شكستی هێنا و بڕیارە رۆژی دووشەممە دیسان لەسەر هەمان پرس كۆ ببنەوە.

وەك ئاشكرایە لە ئایاری ساڵی 2020ەوە ئۆپێك بە هاوكاری رووسیا رێككەوتنی ئەوەی واژوو كردووە، نزیكەی 10 ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوت كەم بكاتەوە و قۆناغ بە قۆناغ بەرهەمهێنانی نەوت پەرە پێ بدات.

ئۆپێك پڵەس لە بەرنامەیدا بووە تا كۆتایی ئەمساڵ، ئاسانكاری لە خستنەڕووی دوو ملیۆن بەرمیلی تر بكات و سیاسەتی سنوورداركردنی نەوتیش تا كۆتایی 2022 درێژە پێ بدات.

ئیمارات خوازیاری ئەوەیە ئەو سیاسەتەی پێشتر ئۆپێك پلەس گرتوویەتەبەر، نەكرێتە بنەما و پشكی ئەو وڵاتە لە خستنەڕووی نەوت زیاتر بێت. ئیمارات كۆمەڵێك پلانی داناوە و خوازیاری ئەوەیە نەوتی زیاتر هەناردە بكات.

پێشتر ئیمارات خوازیاری ئەوە بووە لە ئۆپێك بێتە دەرەوە تا بێ هیچ بەربەستێك، نەوتی زیاتر هەناردە بكات و ئەوەی ئێستەش دەیڵێت، نیشانەی ئەوەیە دەیەوێ لەسەر هەمان سیاسەت بەردەوام بێت.

بەڵام، ئەگەر رۆژی دووشەممەش ئیمارات دیسان شكست بە كۆبوونەوەكە بهێنێت، ئەوا پێشبینی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكان دەكرێت. بەگوێرەی نرخی نەوت لە سەرووی 76 دۆلار دەفرۆشرێت.

لە ساڵی رابردوودا كۆرۆنا بووە هۆكاری ئەوەی خستنەڕوو بەرانبەر داخوازی زۆر بێت، بەڵام سیاسەتی وڵاتانی ئۆپێك پڵەس وایكرد تا ئاستێك هاوسەنگییەكە بگەڕێنرێتەوە، ئێستەش كە خەریكە كۆرۆنا ئاسایی ببێتەوە، دۆخەكە پێچەوانە بووەتەوە و بەرهەمهێنان بەشی پێداویستییەكان ناكات، بۆیە بەردەوام نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەدا بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this