کارەبای سلێمانی: لە کاتی کوژانەوەی پێوەری زیرەک بە شێوەی ئۆنلاین هەڵیدەکەینەوە

0
567

SNN

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌، به‌مزوانه‌، له‌ڕێگه‌ی كۆڵ سه‌نته‌ره‌وه‌، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كوژانه‌وه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوڵاتیان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌.

كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاندوه‌، ئاگاداری ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كاره‌بای سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ به‌ستراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كاره‌با به‌ 40 ئه‌مپێر سنوردار كراوه‌ و له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی كاره‌بای زیاتر له‌ بڕی دیاریكراوه‌.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، “ئه‌گه‌ر له‌كاتی كوژانه‌وه‌یدا، پێوه‌ره‌كه‌ هه‌ڵنه‌بونه‌وه‌، وه‌ك ئاسانكارییه‌ك بۆ هاوڵاتیان له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا له‌رێگه‌ی (كۆڵ سه‌نته‌ره‌وه‌) به‌شێوه‌ی ئۆن لاین كاره‌باكه‌یان بۆ هه‌ڵده‌كه‌ینه‌وه‌”.

له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 700 هەزار پێوه‌ری زیره‌ك بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با به‌ستراوه‌.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this