فڕۆکەيەکی سەربازی لە فليپين بە 85 سەرنشينەوە کەوتەخوارەوە

0
345

SNN

لە باشووری فلیپین، فڕۆکەیەکی سەربازیی کە 85 کەسی هەڵگرتبوو لە کاتی نیشتنەوەدا کەوتەخوارەوە.

جەنەراڵ سيريليتو سۆبيجانا سەرۆکی ئەرکانی سوپای فلیپین، رایگەیاند: “فڕۆکە سەربازییەکە کاتێک ویستوویەتی لە دوورگەی جۆلۆی سەربە ناوچەی سولو بنیشێتەوە، کەوتووەتە خوارەوە”.

دەشڵێت “تا ئێستا 40 کەس رزگارکراون و تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن لەسەر کارەکانیان لە ناوچەکەدا بۆ رزگارکردنی سەرنشینەکانی دیکە”.

باس لەوەشدەکرێت “فڕۆکەکە ئەو سەربازانەی گواستووەتەوە بۆ شوێنی کارەکانیان کە تازە لە خوێندنگەی سەربازی دەرچوون”.

بەپێی دواين زانيارييەکان تا ئێستا 17 کەس لە رووداوەکەدا گيانيانلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this