رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

0
299

SNN

بەپێى بانگێشتێک کە لەلایەن سەرۆکى پەرلەمانەوە ئاراستەى پەرلەمانتارانکراوە، بڕیارە رۆژى سێشەممە پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە.

لە نوسراوێکدا کە واژۆى رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستانى لەسەرە، هاتووە: پشتبه‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی (2021/7/4)، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

هەرچەندە لە نوسراوەکەدا کات و رۆژى کۆبونەوەکە دیاریکراوە، بەڵام لەبارەى تەوەرى کۆبونەوەکە هیچ شتێک نەخراوەتەڕوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this