پەروەردەی هەرێم لەبارەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

0
502

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان، ڕایگەیاند” رێکەوتی ۱۲ی۷ سیستەم ئامادە دەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان و خوێندکاران”. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ئه‌مڕۆ ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، “لە پێناو بەرژەوەندە گشتی و بە رەچاوکردنی وەستانی سیستەم لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆکاری تەکنیکی، چەند بڕیارێک دران.”

بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان:

۱-ماوەی تۆمارکردنی نمرەی درێژکراوەتەوە بۆ رێکەوتی ۱۱ی۷ی۲۰۲۱.

۲- رێکەوتی ۱۲ی۷ سیستەم ئامادەدەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان و خوێندکاران.

۳- پێویستە لە رێکەوتی ۱۲ی۷ تاکو۱٨ی ۷ ئەنجام بە قوتابیان و خوێندکاران ڕابگەینرێت و پەڵپ قوتابیان و نمرە هەڵە تۆمار کراوەکان لەو ماوەیە لە سیستەم چاکبکرێت.

٤-رێکەوتی ۱۹ی ۷ سیستەم بۆ دواین جار لەسەر خولی یەکەم run دەکرێت و دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لە نمرەتۆمار کراوەکان نەمابێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this