قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی پرۆسەی رێکخستنەوەی باج و رسوومات دەکات

0
774

SNN

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێم بڕیاردرا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتنی پرۆسەی رێکخستنەوەی باج و رسوومات بکات، هەر وەک بڕیاریشدرا دەسەڵاتەکانی تایبەت بە وەبەرهێنان بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان شۆڕبکرێنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە لە کۆبوونەوەکەدا رێکخستنەوەی باج و رسوومات و میکانیزمی کۆکردنەوەی باجەکان تاووتوێکراوە و بڕیاردراوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی پرۆسەی رێکخستنەوەی باج و رسوومات بکات.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ”کابینەی نۆیەم هیچ باجێکی زیاد نەکردووە بەڵکو تەنیا شێوازی کۆکردنەوەی باجەکانی رێکخستووەتەوە و ئەو باجانەی پێشتر بەپێی یاسا دانراون، کۆیان دەکاتەوە بە بێ ئەوەی کاریگەرییەکی نەرێنی لە سەر بژێوی هاووڵاتیان و بەتایبەتی چینی هەژار و مامناوەندی کۆمەڵگە و جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەبێت.”

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە “جەخت لە دروستکردنی هاوسەنگی لە نێوان پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دیاریکردنی نرخ و رێگریکردن لە قۆرخکاری و بەرزبوونەوەی نرخ کرا و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانە بە رەچاوکردنی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و بەکاربەرانی هەرێمی کوردستان.”

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، لە پێناو کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی رۆتین و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمدا “بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە کەرتی وەبەرهێنان و مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان درا.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this