ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان کۆبوونەوە

0
418

SNN

ئەمڕۆ دوو شەممە، یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی هاوپەیمانیەتیەکە و، ئامادەبوونی رێگەپێدراوی گشتی و ئەندامانی لیژنە باڵا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا، لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان، ھەنگاوە کرداریەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن و  هاوپەیمانی نێوان یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەلبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ووردی  گفتوگۆکرا و، میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا.

کۆبونەوەکە، شێوازی کاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێکردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەکەی دیاری کرد و، بریار درا  لەسەر چالاککردنی کاری لیژنە سەرەکی و لیژنە ھاوبەشەکانی دیکە لەسەر ئاستی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

جەختیشکرایەوە کە ئەم هاوپەیمانیەتیە هەنگاوێکی بوێرانەی یەکێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی  یەکریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی  و یەک دەنگی کورد لە بەغدا، کە لە داهاتوودا دەتوانرێت ببێتە فاکتەرێکی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەرو هەموویانەوە کێشە داراییەکان و دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this