داعش تا ئێستا 45 تاوەری کارەبای تەقاندووەتەوە

0
282

SNN

 شانە نوستووەکانی داعش بەردەوامن لە تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە عێراق و زیانێکی زۆریان بە هێڵی کارەبای وڵاتەکە گەیاندووە و چاککردنەوەشی بارگرانییەکی دیکەیە بۆسەر ئابووری عێراق کە بە قەیراندا تێپەڕدەبێت.

بە گوێرەی وەزارەتی کارەبا تا ئێستا 45 تاوەری کارەبا لە عێراق تەقێندراوەتەوە و بەهۆیەوە کارەبای چەندین ناوچە پچڕاوە، چاککردنەوەشی چەندین رۆژی خایاندووە.

دوایین هێرشی داعشیش لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە لە ناوچەی کەرخی بەغدا کە لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە هێڵی کارەبای ناوچەکە کراوەتە ئامانج.

ئەو هێڵەی کارەبای کەرخ سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی کەرخە و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوەی نیوەی دانیشتوانی بەغدا دەبێت.

بەرپرسانی ئەمنی عێراق نیگەرانن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە و وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش رایگەیاندووە، پاداشتی هەر کەسێک دەکەن کە زانیاری لەسەر ئەو چەکدارانەی داعش ئاشکرا بکات کە هێڵەکانی کارەبا دەکەنە ئامانج.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this