ڤیدیۆ:بایرن میونخ بە بردنەوە دەستیپێکردەوە

0
383
بایرن میونخ

SNN Sport

لە خولی ئەڵمانیاو لە رکابەرییەکانی هەفتەی 26ی خولەکە، دوای راگیرانی خولەکە بۆ ماوەی 2 مانگ، یانەی بایرن میونخ بووە میوانی یانەی یۆنیۆن بەرلین  و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێ بباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگ بکاتەوە.

 

سەرەتا تۆماس مۆلەر لێدانی سزای لەخولەکی 18 لە دەستدا،دواتر لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری بەتوانای یانەکە بە لێدانی سزا لە خولەکی 40 گۆڵی پێشکەوتنی بۆ باڤارییەکان کرد، گێمی یەکەم 1-0 بە سودی بایرن تەواو بوو.

 

لە گێمی دووەم یانەی بایرن ئەنجامەکەی کردە دووهێندەو توانی لە لایەن بنیامین پاڤارد لە خولەکی 81 گۆڵی دووەم و دڵنیایی بکات و  یاریەکە بە 2 گۆڵی بێوەڵام ببەنەوە.

 

لە دووەم یاری ئەمڕۆ یەکشەممە، یانەی کۆڵن و ماینز رووبەڕووی یەکتربوونەوەو لە ئەنجامدا یاریەکەیان 2-2 بە کۆتا هێنا.

 

بەم بردنەوەیە بایرن میونخ بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت، توانیویەتی 18 یاری بباتەوە و 4 یاری دۆڕاوەو 4 یاری یەکسانبووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this