16 پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بێبەشکران

0
243

SNN

لەدوای دروستبوونی گرژی لە پەرلەمانی کوردستان دووبارە دانيشتنی پەرلەمان دەستيپێکردەوە، 16 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆبوونەوەکە بێبەشکران.

بێبەشکردنەکە بەپێی ماددەی 57 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بوو، ئەو پەرلەمانتارانە سەر بە هەریەکە لە یەکگرتوو، کۆمەڵ، گۆڕان، نەوەی نوێن و ژمارەیەکیان لەبەردەم پەرلەمان قسەیان بۆ رۆژنامەنووسان کرد و نیگەرانی خۆیان لەوبارەیەوە نیشاندا.

بەپێی زانيارييەکانی SNN ئەو پەرلەمانتارانە هەوڵيانداوە بابەتی لێبڕينی مووچە بخرێتە بەرنامەی ئەمڕۆی دانيشتنی پەرلەمانەوە  و دەنگی لەسەر بدەن بەو هۆيەشەوە گرژی لەناو پەرلەمان دروستبووە و دانيشتنەکە هەڵگيراوە، پاش دەستپێکردنەوەی دانيشتنەکە رێگە بەو 16 پەرلەمانتارە نەدراوە بەژداربن لە کۆبوونەوەکە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this