فڕۆکەیەکی رووسی بە 28 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە

0
260

SNN

فڕۆکەیەکی مەدەنی رووسی کە 28 سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کەوتەخوارەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی تاسی رووسی لە زاری تیمی فریاکەوتنی وڵاتەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە هیچ کەس لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا دەرنەچووە، ئەوەش ئاشکرابووە، ژمارەی سەرنشینەکان 22 کەس بوون  کە دوو منداڵی خوار تەمەن 12 ساڵیان لەنێودابووە و شەش کەسەکەی دیکە لە تیمی فڕۆکەوان بوون.

کەشوهەوای نالەبار و بوونی هەور و تەم بە هۆکاری تێکشکاندنی فڕۆکەکە دادەنرێت کە توانای بینینی لاوازکردبوو، بەوهۆیەوە فڕۆکەکە بەر گردێک کەوتووە و بەتەواوی تێکشکاوە، پارچەکانی فڕۆکەکە لە دەریای ئۆخۆتسک بینراوە.

لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بەردەوامە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this