ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە بارەی هەڵەبجەوە ئەنجام دەدات

0
214

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، كە ڕۆژی پێنج شەممە كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لەسەر دەنگدان بە پشتگیریكردنی تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن عێراقەوە ئەنجام دەدەن، هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا هەر بڕیارێك بدرێت ئاراستەی وەزارەتی پلاندانی عێراقی دەكەن.

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: پاڵپشت بە بڕگەی ( 8 ) لەمادەی 10 لەپەیڕەوەی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وابڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجومەن بەڕێوە ببەین كە تیایدا دەنگدەدەین لەسەر پشتگیریكردنی دەنگدان لەسەر تەواوكردنی ڕێكارە یاسایی و كارگێڕییەكانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردەدەین لەسەر پشتگیریكردنی بڕیارەكانی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەوە، هاوكات بڕیارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش راستەوخۆ ئاراستەی وەزارەتی پلاندانی عێراق دەکرێن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNلە كۆبوونەوەكەی ڕۆژی پێنج شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەریەكە لە ( ئازاد تۆفیق) پارێزگاری هەڵەبجە و ( كاوە عەلی ) جێگری پارێزگای هەڵەبجە ئامادە دەبن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this