پەرلەمانی هۆڵەندا تاوانەکانی داعشی لەدژی ئێزدییەکان بە جینۆساید ناساند

0
229

 SNN

لە کۆبوونەوەیەکدا پەرلەمانی هۆڵەندا بە زۆرینەی دەنگ تاوانەکانی داعشی لەدژی ئێزدیەکان بە جینۆساید ناساند. 

پێشنیازی پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن ئانە کاوک پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشکەشی پەرلەمانی هۆڵەندا کرابوو.

پێشتر هەریەکە لە پەرلەمانی ئەوروپا و ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش بە هەمان شێوە تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزدییەکانیان بە جینۆساید ناسیبوو.

ساڵی 2014 داعش دەستی بەسەر قەزای شەنگال و دەورووبەریدا گرت و بە هەزاران ئێزدی رووبەڕووی کۆمەڵکوژی و رفاندن کردەوە.

لەکۆی زیاتر لە 6 هەزار ئێزدی کە لە لایەن داعشەوە رفێنران، تائێستا چارەنوسی نزیکەی نیوەیان دیار نییە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this