بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد بە 14 مووشەک کرایە ئامانج

0
359

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنکەی ئاسمانیی سەربازیی عەین ئەسەد بە 14 موشەک کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە کەس برینداربوون کە برینەکانیان سوکە.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:”موشەکەکان لەناو بنکەکە و ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەدا کەوتووەتەوە.”

دەشڵێت، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەنیا ئەو سێ بریندارە تۆمارکراون کە برینەکانیان سوکەو هاوکات خەمڵاندن بۆ زیانە مادییەکانیش دەکرێت.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this