وەزارەتی کشتوکاڵ مەرجەکانی هەناردەکردنی بەرهەمی ناوخۆ دیاریدەکات

0
493

SNN

وەزارەتی کشتوکاڵ بەمەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵیی و هەناردەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات، چەند مەرجێکی بۆ جووتیاران دیاری كرد.

 له‌ نوسراوێكی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووه‌، لەپێناو بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی (میوە و سەوزە)ی ناوخۆی جووتیاران، بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان، میکانیزم و مەرجەکانی هەناردەکرنی بەروبوومی کشتوکاڵی دادەنێ و لەمەودوا بە کوالێتی زۆر بەرز و تایبەتمەند بەرهەمی ناوخۆیی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێ.

بەگوێرەی نووسراوەکە، “پێویستە داواکار بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە کشتوکاڵ بێت، و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان داواکاری هەناردەکردن پێشکەش بکات، بە هەماهەنگی و پشتگیری ژووری بازرگانی و پیشەسازی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران”.

وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەشکردووە، “پێویستە داواکار بە روونی (جۆری بەرهەم، بڕی بەهەم، شوێنی بەرهەمهێنان و ئەو دەروازەیەی، کە بەرهەمەکەی لێ هەناردە دەکات و ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکات) لە داواکاری ئاماژەی پێبدات”.

لە خاڵێکی تری نووسراوەکەدا ئه‌وه‌ خراوەتەڕوو: “ئەو بەرهەمانەی بڕوانامەی پشکنینی تاقیگەی بەپێی تایبەتمەندی ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکرێت پێبدرێت، لەلایەن ئەو تاقیگانەی، کە مۆڵەت پێدراون و لەلایەن وەزارەتمان لە عەلوەکان”، هەروەها وەزارەتی کشتوکاڵ راشیگەیاندووە: “پێویستە هەناردەکار ئەم بەرهەمانە بەشێوازێکی مۆدێرن و بەپێی جۆری بەهەمەکان پاکێج بکات و بە پێچانەوەی بەپێی تایبەتمەندی خواستی هەناردەکار بێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this