مەرزی باشماخ ئاگادارييەکی بڵاوکردەوە

0
422

SNN

بەشی راگەياندن و پەيوەندييەکانی مەرزی باشماخ لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی لە رێگەی دەروازەی باشماخەوە بەنیازن گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە رەچاوی ئەم دووخاڵە بکەن:

يەکەم- هیچ هاووڵاتيیەک بەبێ هەبوونی ڤیزا سەردانی دەروازەکان نەکات و پێویستە هەڵگری یەکێک لەم جۆرە ڤیزایانە بن (نەخۆشی و دەرمان، بازرگانی و وەبەرهێنەر، خاوەن ئیقامەی کارپێکراو، خوێندکار).

دووەم- پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامدابێ لەجۆری(PCR) و لەکاتی گەشتەکەیان پێیانبێت.

مەرزی باشماخ راشيگەياندووە: “لەبەرئەوەی بەبڕیاری ئێران لەئەمڕۆوە هیچ هاووڵاتییەک بەبێ هەبوونی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR) ڕێگەی داخڵبوون بە ئێرانی پێنادرێت و دەگەڕێندرێتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this