هۆگر عەزیز: لەسەرەتای ئەمساڵەوە 34 تاوانی کوشتن لە هەولێر تۆمار کراون

0
245

SNN        

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: لە شەش مانگی رابردوودا نزیکەی هەشت هەزار تاوان لەو پارێزگایە ئەنجامدران.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیران حەوت هەزار و 981 تاوان لە پارێزگاکەیان ئەنجامدراون”.

وتیشی: “لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 755 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە باندەکانی دزى، کوشتن، تەقەکردن و ڕێگریکردنیان لەناودا بووە، تۆمەتباریش هەبووە لە ساڵانى پێشتر فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە، ئەمساڵ دەستگیر کراوە”.

وتەبێژی پۆلیسی ئاماژەی بەوەشکرد، لە شەش مانگی رابردوودا 34 تاوانی کوشتن لە هەولێر تۆمارکراون، کە 31 تاوانیان ئاشکرابوون و تاوانباران دراونەتە دادگا، هەروەها لە کۆی 21 حاڵەتی تەقەکردن، 18 حاڵەت ئاشکرا کراون”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this