گرژييەکانی ئيسرائيل و فەڵەستين بەردەوامە

0
136

SNN

لە کەناری رۆژئاوای فەڵەستین، ھێزەکانی ئیسرائیل ھەڵیانکوتایە سەر خۆپیشاندانێکی فەڵەستینییەکان و بەو ھۆیەوە 11 کەس برینداربوون.

مانگی سووری فەڵەستین راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو: “ھێزەکانی ئیسڕائیل لە شارەدێی قوسڕا لە باشووری رۆژھەڵاتی نابلوس بە گولەی پلاستیکی  11 فەڵەستینییان بریندارکردووە و  20فەڵەستینی دیکەش کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە.

باس لەوەش کراوە: “لە شارەدێی بەیتای باشووری نابلوس شەش کەس کەوتوونەتە ژێر کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە و لە ئێستادا چارەسەریان بەردەوامە”.

لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئيسرائيل و فەڵەستەن سەريهەڵدا و بەهۆيەوە ژمارەيەکی زۆر خەڵکی مەدەنی گيانيان لەدەستدا، بەڵام دواتر ئاگربەستيان راگەياند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this