ئەمریکا لە بەرامبەر چەوساندنەوەی موسڵمانانی ئۆیغۆر سزای چین دەدات

0
206

SNN

ئەمریکا سزای ئابووری بەسەر 34  کۆمپانیا و بازرگانی چینیدا سەپاند بەهۆکاری پێشێلکاری مافی مرۆڤ و بازرگانیکردن لەگەل رکابەر و نەیاری ئەمریکادا.

سزاکەی ئەمریکا کە ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی خەزێنەی وڵاتەکە رایگەیاندووە، 14  بازرگانی چینی دەگرێتەوە کە دەستیان لە پێشێلکاری مافەکانی موسڵمانانی ئۆیغۆر هەبووە.

بەشێکی دیکە لە سزاکە ژمارەیەک کۆمپانیا دەگرێتەوە کە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکا کاریان کردووە یاخود هاوکاری سوپای چین، روسیا و ئێرانیان کردووە.

سێ کۆمپانیای تەکنەلۆژی بەناوەکانی “بەیژین سینۆنەت بۆ زانست و تەکنەلۆکیا، لیۆن تەکنەلۆژی، کایلاند تەکنەلۆژی” سزادراون بە هۆکاری ئەوەی دژ بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کاریان کردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this