رۆژێکی ئەم هەفتەيە پشووی فەرمييە

0
353

SNN

بەپێی پشووەکانی رۆژژمێری حكومەتی هەرێم، رۆژی چوارشەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ بۆنەی رۆژی راگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عێراق پشووى فه‌رمی ده‌بێت.

لە ڕۆژژمێرەکەی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: “رۆژی 14ی تەممووز بە بۆنەی رۆژی راگەیاندنی دامەزراندنی كۆماری عێراق، لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پشووی فەرمی”.

لە رێكەوتی 14/ی تەمموزی 1958 عبدالكریم قاسم ‌و ئەفسەرانی ئازادیخواز هێرشیان كردە سەر كۆشكی “ریحاب ‌و زهور” لە بەغداو توانیان كۆتایی بە سیستەمی پاشایەتی بهێنن لەعێراق‌و سیستەمی كۆماریان راگەیاند، لە گرنگترين دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشەش بۆ گەلی کورد ئەوە بوو، لە دەستووری عێراق لە ماددەی (3)دا ئەوە دەستنیشانكرا كە كورد‌و عەرەب هاوبەشن لە ئەرك ‌و مافدا، ئەوەش یەكەم دانپێدانانی فەرمی بوو بە مافی كورددا.

خشتەی پشووەکانی ئەمساڵ:

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this