وەزارەتی ئەوقاف داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکات نوشتە و جادوو و دەرکردنی جن قەدەغە بکەن

0
329

SNN

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاينی هەرێم لە نوسراوێکدا داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، هەڵمەتێکیڤ چڕ دەستپێبکەن بۆ نەهێشتنی دياردەی نوشتە، جادوو، دەرکردنی جن لە لەشی مرۆڤ.

ئەوقافی هەرێم لە نوسراوێکدا بڵاويکردەوە: “بەنوسراوی ژمارە(170) لە رێکەوتی  2021/6/27 نووسینگەی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی داوا لەوەزارەتی ناوخۆدەکات، کە وێرای دەستخۆشی لە ھەماھەنگی و کاری بەردەوام لە لەماوەی رابردوودا، لەئێستادا ھەڵمەتێکی چڕو ورد دەستپێبکەن بۆ نەھێشتن و بنەبڕکردنی  دیاردەی نوشتە، سحر، جادوو، دەرکردنی جن لەلایەن ھەندێ کەسی بەرژەوەندی خوازەوە و سەرپێچی کارانیش روروبەرووی یاسا بکرێنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this