عێراق بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەڕەشە لە ئێران دەکات

0
331

SNN

مەهدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: عێراق ناچارە پەنا بباتە بەر یاسای نێودەوڵەتی، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەسەر گرتنەوەی بەشە ئاوی هاوبەشی عێراق و نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، بۆ قەیرانی کەمئاوی کە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان دەستەبەریان کردووە، بۆ هاوبەشیکردنی زیانەکانی کەمئاوی”.

راشیگەیاند :”وێڕای چەندین جار داواکاری، ئێران بەردەوامە لەسەر گرتنەوەی ئاوی جۆگە و رووبارەکانی سیروان و ئەلوەند و کارون و کەرخە، ئەمەش زیانی گەورەی بە دانیشتووانی عێراق گەیاندووە، کە بۆ دابینکردنی ئاو پشت بەو ئاوە دەبەستن کە لە ئێرانەوە دێت”.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق راشیگەیاند: “ئێران هیچ ئامادەییەکی نیشان نەداوە، بۆ کۆبوونەوە و چارەسەرکردنی کێشەکە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this