تەندروستی هەڵەبجە: فشارى زۆرمان له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ ناتوانین داواكارى پزیشكان قبوڵبكه‌ین

0
287
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: بەهۆی ئەوەی میلاكی پزیشكی پسپۆڕمان كەمە و كردنەوەی نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی-یش فشاری خستووەتە سەرمان، ناتوانین داواكاری ئەو پزیشكانە قبوڵ بكەین كە داوای گواستنەوە دەكەن بۆ سلێمانی، ئەمەش لەبەرژەوەندی گشتیدایە.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە بە (SNN)ی رایگەیاند: “ئەو پزیشك و كارمەندانەی كە ئەمڕۆ لەڕێگەی كەناڵەكانی راگەیاندنەوە نیگەرانی خۆیان بەرامبەر بە شێوازی كاركردنی من دەربڕیووە من بەهاوپیشە و هاوكاری خۆمیان دەزانم و رێزی تایبەتیان هەیە و لە نیگەرانیشیان تێدەگەم و هەندێكیان مافی خۆیانە كە نیگەرانبن، چونكە ئەوان داوای گواستنەوە دەكەن بۆ سلێمانی لەدوای تەواوكردنی ماوەی یاسایی مانەوەیان لە هەڵەبجە”.

وتیشى: “بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا میلاكی پزیشكی پسپۆڕ و كەمی كارمەندی تەندروستیمان هەیە و هیچ دامەزراندنێكیش لە ئارادا نییە من داوامكردووە كە هیچ لاریەكەم نیە لە گواستنەوەی هەر پزیشك و كارمەندێك بە مەرجێك جێگرەوە(بەدیل)ی هەبێت دیارە ئەوانیش بەدیلیان نیە ئەمە بووەتە مایەی نیگەرانی ئەوان، بەڵام ناكرێت لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی چەند كەسێك بەرژەوەندی گشتی بخەینە مەترسییەوە”.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە جەختی لەوەشكردەوە: “من پێم خۆشە هەر كەسێك گومانی لە ئەدای كاری ئێمە هەیە با بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكان بكات، با بزانێت ئاستی خزمەتگوزاری و پێشكەوتنی كەرتی تەندروستی لە چ ئاستێكدایە”.

وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستيی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە  بەشێك لە كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە گردبوونەوە و نەچوونە سەر كارەكانیان و كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا كە تیایدا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بڕیار و مامەڵەكانی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە دەربڕی.

گردبوونه‌وه‌ى بەشێك لە كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە

گردبوونه‌وه‌ى بەشێك لە كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەی گشتی هەڵەبجە

بەشی بکە لە
تاگەکانهەڵەبجە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this