عێراق و چوار وڵاتی دیکە بڕیاریاندا بۆ مانگی ئاب نەوت بە نرخێکی بەرز بفرۆشن

0
328

SNN

ئەمڕۆ سێشەممە، عێراق و چوار گەورە وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت بڕیاریاندا کە نەوت بۆ مانگی ئاب بە نرخێکی بەرزتر وەک ئەوەی لە مانگەکانی رابردوودا هەبووە بفرۆشن، بەرزکردنەوەی نرخی نەوتیش لەلایەن ئەو چوار وڵاتەوە بۆ بەرزبوونەوەی نەوتی خاوی برێنت دێت بۆ سەرو 75 دۆلار.

هەریەکە لە وڵاتانی عێراق و سعودییە و کوەیت و ئیمارات بەپێی پلانی تایبەتی خۆیان بڕیاریانداوە لە مانگەی داهاتووەوە بەهای بەرمیلێک نەوت 95 سەنتەوە بۆ دۆلارێک و 80 سەنت بەرزبکەنەوە واتا تا رادەیەکی زۆر بگاتە ئاستی نەوتی برێنت.

چاودێرانی ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە بەهای بەرزکردنەوەی نەوت لەلایەن ئەو چوار وڵاتەوە رێژەیەکی کەمە، بەڵام کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بووژانەوەی ئابووری وڵات دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this