قوربانیانی رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن گەیشتە 114 کەس

0
357

SNN

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە بۆ 64 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە، 50 کەس.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار بڵاوکردووە و تیایدا و ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا، 64 کەس لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حسێن لە پارێزگای زیقار برینداربوون، گەیشتە 50 کەس.

شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت بوو بە تووشبووانی ڤایرۆشی کۆرۆنای نوێ کەوتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this