نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی کرد

0
407

SNN

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی تەممووز، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌سر كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى سياسى و ئه‌منى و ئابووريى عيراق تاوتوێ كرا و جه‌ختيان له‌ گرنگى به‌رده‌واميى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا و هاريكاريى هه‌موو لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌يرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه‌.

پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this