قوباد تاڵەبانی:دەزگا ئەمنییەكان بەرەنگاری دیاردەی دزێو و یاساشكێنیەكان ببنەوە

0
506

SNN

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەیاوەری لیوا چەتۆ ساڵح، بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی كۆبووەوە. 

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی، هەریەك لە مامۆستا ئەژی ئەمین وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری و وەهاب هەڵەبجەیی وە‌ك بە‌ڕێوبە‌ری دژە‌ تَرۆر، بەڕەسمی بە بەڕێوبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ناساندو هیوای سەركەوتنی لە ئەركی نوێدا بۆ خواستن.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، رونیكردەوە پێویستە دەزگا ئەمنییەكان هەماهەنگی زیاتر بكەن و چاوكراوەتربن لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیان و خۆیان بەدووربگرن لە دەستوەردانی سیاسی و پەرەی زیاتر بەتواناكانی خۆیان بدەن لەڕووی پیشەییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی تاوان و دیاردەی دزێو و یاساشكێنی لە كۆمەڵگا.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی گوێبیستی راو سەرنج و پێشنیاری بەڕێوبەرەكان بوو، گفتی ئەوەشی پێدان پاڵپشتیان دەبێت بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this