داعش هێرشێکی لە کەرکوک ئەنجامدا

0
271

SNN

چەکدارانی داعش لە باشووری کەرکوک هێرشيان کردە سەر هێزە ئەمنييەکان و بەهۆيەوە ئەفسەرێک کوژرا.

سەرچاوەيەکی ئەمنی بە ميدياکانی عێراقی راگەياند: ” شەوی رابردوو چەكدارانی داعش هێرشێكیان بۆسەر هێزەكانی لیوای 11ی پۆلیسی فیدڕاڵی لەناحیەی ریاز لە باشووری کەرکوک ئەنجامداوە”.

راشيگەياند: “لە ئاكامی هێرشەكەدا کارمەندێکی هەواڵگری بەناوی (عودەی بەسڕاوی) كوژراوە”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، بەرپرسێکی هەواڵگری لەوبارەیەوە بە رۆژنامەی گاردیانی بەريتانی راگەیاندبوو: “داعش لە باشووری کەرکوک تا دەگاتە بێجی و سامەڕا، سەریهەڵداوە. چەکدارەکان سوودیان لە سروشتی ناوچەکە بینیووە کە گرد و چیا و سەوزایی هەیە، شوێنێکی ستراتیجییە و بیابانەکانیش لە رۆژئاواوە چەکدارەکان دەگەیەنێتە سوریا، هەرگیز دەستبەرداری نابن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this