بودجە بۆ ژمارەیەک پرۆژە لە سلێمانی تەرخانکرا

0
366
شاری سلێمانی

SNN

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: كاركردن لە چەند پڕۆژەیەک لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە کە لە ماوەی رابردوودا راگیرابوون، ئەمەش دوای ئەوەی کە بودجەیان بۆ تەرخانکراوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاویکردەوە:” کارکردن لە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری شاری سلێمانی دەستپێدەکاتەوە، لەوانەش خزمە‌تگوزاری دروستكردنی ئاوە‌ڕۆ و كۆنكرێتكردنی شە‌قام و كۆلانە‌كانی بە‌كرە‌جۆی كۆن و كۆسە‌ی بان، هەروەها خزمە‌تگوزاری ئاوە‌ڕۆ بۆ جیاكراوە‌كانی 57، 58، 59و 60، هەروەها قۆناغی دووەمی پڕۆژەی دروستكردنی شۆستە‌ بۆ بە‌شێك لە‌ گە‌ڕە‌كی ئاشتی  106 جێبەجێ دەکرێت “.

ده‌شڵێت:” یەکێکی دیکە لەو پڕۆژانەی دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی ئاوە‌ڕۆ و كۆنكرێتی شە‌قامی سە‌رە‌كی نێوان جیاكراوە‌كانی 37 و 119 كە‌ڵە‌كنە ”

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاندووە “هیواخوازین له‌گه‌ل باشبوونى بارى داراییى حکوومه‌ت ئاوڕى زیاتر و باشتر له‌ پارێزگای سلێمانى بدرێته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییاندان‌ به‌ ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this