ناوچەیەكی پیشەسازی بازرگانی ئازاد لە نێوان هەرێم و ئێران دەكرێتەوە

0
229

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە بواری بازرگانی و سودگەیاندنی ئابوری بە هەردوولایەنی ئێران و هەرێم، وابڕیارە كە لە سنوری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ناوچەیەكی پیشەسازی بازرگانی ئازاد لە نێوان ئێران و هەرێمی كوردستان بكرێتەوە، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخیش جەخت لە گرنگی كردنەوەی ئەو ناوچە بازرگانییە دەكاتەوە بۆ هەردوو لایەنی ئێران و هەرێم.

خالید جەعفەری، جێگری بەڕێوەبەری هەماهەنگی كاروباری ئابووری و گەشەی سەرچاوەكانی ئیدارەی پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە میدیا ئێرانییەكانی ڕاگەیاندووە كە لە كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانان و چالاكانی ئابووری سنووری باشماخ باس لە كردنەوەی ناوچەیەكی پیشەسازی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ بەرز كردنەوەی هاوكارییە ئابووری و پیشەییەكان كراوە و كاری باشی لەسەر كراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە گوێرەی پلانەكە ناوچەی پیشەسازی و بازرگانی ئازاد دەكەوێتە سنوری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە سنوری شاری بانە و مەریوان، ئەوەش بەهۆی هەڵكەوتەی شوێنی جوگرافی ئەو ناوچەیەوە لەڕووی ئابووری و بازرگانییەوە.

لیوا مەریوان شێخ كەمال، سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: كردنەوەی ئەو ناوچە بازرگانی و پیشەسازییە ئازادە لە سنوری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لە لایەنی ئێرانییەوە گفتوگۆی لەبارەوە كراوە و هێشتا بە فەرمی ئێمەیان ئاگادارنەكردووەتەوە لە وادەی كردنەوەی ئەو ناوچەیە بەڕوی بازرگانانی هەرێم، بەڵام بە دڵنیاییەوە كردنەوەی ناوچەیەكی بازرگانی و پیشەسازی ئازاد لە نێوان هەرێم و ئێران گرنگی زۆر باشی دەبێت لە زیاتر گەشەكردنی ئابووری نێوان هەردولا.

ئەوەشی خستەروو، هەر كارێك بخرێتەسەر شانی ئێمە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بۆ كارئاسانی و كردنەوەی ئەو ناوچەیە بێگومان ئێمە ئەنجامی دەدەین چونكە لەبەرژەوەندی گشتیدایە.

كردنەوەی ئەو ناوچە بازرگانی و پیشەسازییە ئازادە لە سنوری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە كاتێكدایە كە لە زۆرێك لە مەرزە نێودەوڵەتییەكانی نێوان ئێران و عێراق ناوچەی بازرگانی و پیشەسازی ئازاد كراوەتەوە و كاریگەری زۆرباشیان هەبووە لە زیاتر بەرەو پێشبردنی كەرتی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان هەردوولادا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this