نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا تۆمارکرد

0
6042
photo: David McNew

SNN

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت یەک دۆلار بەرزبووەوە، بەوەش بەرزترین ئاستی لە ماوەی مانگێکدا تۆمارکرد.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 33 دۆلار و 56 سەنت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسی ئەمریکی یەک دۆلار و 29 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 30 دۆلار و 72 سەنت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت ٢٠ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

هاوکات، لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترين ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this