لە ئەمڕۆوە پشکنین بۆ دیاریکردنی کۆرۆنای دێڵتا لە سلێمانی دەکرێت

0
240

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، تێستی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی هیندی (دێڵتا) گەیشتووەتە سلێمانی و لە ئێستاوە پشکنین بۆ ئەو جۆرەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەوەشی راگەیاندووە: دوای ئەوەی دوێنێ تێستی پشکنینی ئەو ڤایرۆسە گەیشتووەتە سلێمانی لە ئەمڕۆ شەممەوە لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان کردنی کۆرۆنا کاری لەسەر بکرێت .

پێشتر یاد نەقشبەندی وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندبوو “بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه‌ به‌گومانیین لێی كه‌ جۆری کۆرۆنای دێڵتا بێت خۆ ئه‌گه‌ر ئێستاش حاڵه‌ت نه‌بێت له‌داهاتوودا هه‌رده‌بێت”.

ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری دێڵتا کە سەرەتا لە هیندستان بڵاوبووەتەوە، بەوە جیادەکرێتەوە کە بەشێوەیەکی خێراتر بڵاودەبێتەوە و مەترسی لەسەر تەندروستی کەسی تووشبوو دروستدەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this