خامنەئی هۆشداری دەداتە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

0
330
photo: REUTERS

SNN

عەلی خامنەئی رابەری شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێران هۆشداریدا لەوەی “ئێران هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەربکات”.

خامنەئی رایگەیاندووە: “هەڵسوکەوتی ئیستیفزازی ئەمریکا و پشتیوانییان بۆ حکومەتە ناڕەواکان، هۆکاری ئەوەیە لەلایەن بەشێکی زۆری جیهانەوە رەتدەکرێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “بە دڵنیاییەوە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا نامێننەوە و لەلایەن ئێرانەوە دەردەکرێن”.

پێشتر بەرپرسانی عێراق هۆشدارییانداوە لەوەی، دروستبوونی هەر شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان هێز و چەکدارانی ئێران و ئەمریکا، مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this