بەهۆی لافاوەوە لە ئەڵمانيا 133 کەس گيانيانلەدەستداوە

0
205

SNN

له‌ ئاكامی ئه‌و لافاوه‌ی به‌هۆی بارانبارینی‌ به‌خوڕ رۆژئاوای ئه‌ڵمانیای گرتووه‌ته‌وه‌،  133كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كۆبلێنز رایگه‌یاند: “ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ئاهروه‌یله‌ر له‌ ویلایه‌تی راینلاند-پلاز گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ كه‌ لافاوه‌كه‌ به‌ توندترین شێوه‌ كاریگه‌ری كردووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 90 كه‌س”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا مه‌ترسی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو: “له‌وانه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییان زیادبكات و تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ 618 كه‌سیش له‌و ناوچه‌یه‌ برینداربوون”.

ئاماژه‌ به‌وه‌شکراوە: “له‌ زۆر شوێن له‌و ناوچه‌یه‌ ته‌زووی كاره‌با پچڕاوه‌ و هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆن كار ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ئاو له‌ ژماره‌یه‌كی زۆریش له شه‌قامه‌كان کۆبۆتەوە”.​​​​​​​

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this