وەزارەتی گواستنەوە: هیچ بڕیارێک نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی

0
203

SNN

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “هیچ بریارێك نه‌دراوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی و دوای جه‌ژنیش، به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان بڕیاری گونجاو ده‌درێت”.

دیلان رواندزی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لەوەکردووە: “له‌ ئێستادا هیچ بریارێك نه‌دراوه‌ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی ته‌كسی، بریاریشوایه‌ له‌دوای جه‌ژنی قوربان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن كۆبونه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامبده‌ن تیایدا به‌ پێی یاسا و رێنماییه‌كان بڕیاری گونجاو ده‌درێت بۆ ئه‌م پرسه”‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا پێویسته‌ شۆفێران كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و سه‌ردانی بنكه‌كانی لێدانی لۆگۆ و له‌زگه‌ی تاكسی بكه‌ن بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان.

عه‌مید ئه‌سعه‌د كه‌ریم، وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی 1ی ئابی 2021 ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی دێت كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ خاوه‌ن تاكسییه‌كان دیاریكردبو بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تایبه‌ت، له‌دوای ئه‌و واده‌یه‌ هه‌ر تاكسییه‌ك لۆگۆی پێوه‌نه‌بێت رێكاریی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و بە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this