تەقە لە ماڵی سلێمان هەڵشۆيی کرا

0
267

SNN

پۆليسی ڕاپەڕين رايگەياند: “شەوی ڕابردوو تەقە لە ماڵی سلێمان هەڵشۆيی کراوە و 16 فيشەک نراوە بە خانووەکەيەوە”.

بەڕێوبەرايەتی پۆليسی ڕاپەڕين لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “کەسێک پاش ئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دادەبەزێ بەچەکی جۆری کڵاشینکۆف تەقەی لەماڵێک کرد کە ئەو خانووە خێزان و خانەوەدەی سلێمان هەڵشۆی تێدایە و دوایی ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتونەتە شوێنی مەبەست”.

راشيگەياند: “پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت شوێنەواری 16 فیشەک بە خانوەکە هەیە و هیچ زیانێکی گیانیشی لێ نەکەوتۆتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ڕووداوەکە دەستی پێکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this