توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە

0
363

SNN

وتەبێژی تەندروستی هەرێم دەڵێت: “رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا سێ هێندە زیادی كردووە لەم دواییە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك بەر لە ئێستا”.

ئاسۆ حەوێزی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: “ئامارەكان ترسناكە و پێشبینی هەزاران توشبووی رۆژانە دەكرێ لە داهاتوو ، ئەوەی كە بەدی دەكرێ سستبوونێكی تەواوە بە پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی لە هەموو شوێنەكان”.

لە هۆشدارییەکیشدا دەڵێت: “ئەگەر بەریەككەوتن كەم نەكەینەوە ئەوا كارەسات بەڕێوەیە، ئێمەش بەدەرنین لە وڵاتانی دەورەبەر كە چۆن بەهۆی دۆخی كۆڕۆناوە دەناڵێنن، ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەی ئەنجامداوە و پێشنیارەكانی داوەتە لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بەم دۆخە و گرنگترین رێكارەكان كە پێویستە بگیرێنەبەر لە رۆژانی داهاتوو .. تكایە با لە رۆژانی داهاتوو پابەندبین بە رێنماییەكان و ماسك ببەستین و قەرەباڵغی كەم بكەینەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this