دوای کۆبوونەوەکەی ئۆپيک نرخی نەوت دابەزی

0
121

SNN

لە پاش کۆبوونەوەی دوێنێی ئۆپيک پلەس و بڕياردان لەسەر زيادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا بۆ سەروو 72 دۆلار بەرزبووەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ دوو شەممە، يەک بەرميل نەوتی خاوی برێنت بە 72 دۆلار و 94 سەنت دەفرۆشرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 71 دۆلار و 14 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخەکەی بەراورد بە رۆژانی ديکە کەميکردووە.

لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەندامانی ئۆپێک پڵەس بڕیاردرا رۆژانە بە تێکڕا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 400 هەزار بەرمیل زیادبکەن لە هەر رۆژێکدا، بڕیارەکەش بۆ مانگی ئاب و مانگەکانی دواترە.

ئەگەر رێککەوتنەکە بەوشێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022، رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت کە لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو لەسەری رێککەوتن کۆتايپێدێت و  رۆژانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this