بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

0
310
کارەبا

SNN

وەزارەتی كارەبا رایدەگەیەنێت رۆژانی جەژن 14 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

وەزارەتەکە لە روونکردنەوەیەکدا وتوویەتی: “بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی”.

دەشڵێت: “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن”.

ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this