بەرپرسێکی دارایی لەبارەی لابردنی لێبڕینی مووچە روونکردنەوە دەدات

0
588

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی گەیشتنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم و هاوكات كۆكردنەوەی داهات لەكاتی خۆیدا، دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە یان بە بێ‌ لێبڕین دابەشدەكرێت یانیش ئەگەر لێبڕین هەبێت كەمتر لە %6 لێبڕین دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەوانەیە مووچە لەوادەی خۆیدا دابەشنەكرێت تا بڕیارەكە دەدرێت.

بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەغدا نییەتی ئەوەیە كە لە مەودوا 200 ملیار دەنێرێت بۆ دابەشكردنی مووچە و كۆكردنەوەی داهاتیش لەكاتی خۆیدا وایكردووە كە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بە بێ‌ لێبڕین دابەشبكرێت یاخود ئەگەریش لێبڕین بمێنێت كەمتر لە %6 دەبێت ئەوەش ڕێژەیەكی كەمە و زۆر كاریگەری نابێت لەسەر مووچەی فەرمانبەران بە بەراورد بە ڕێژەی لە %21.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی هەڵگرتنی لێبڕینی مووچە بدرێت ئەوا دەبێت ئەنجومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە بڕیارێك ئەوە یەكلایی بكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەهۆی ئەوەی لە 25ی مانگ دەستدەكرێتەوە بەدەوام بۆیە پێدەچێت دابەشكردنی لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دوابكەوێت ئەوەش بۆ ئەوەی بەرچاوی وەزارەتی دارایی ڕوون بێت بە چ شێوەیەك مووچە دابەشبكات.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی لە كاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە جێگری سەرۆكی حكومەت دەستی بە ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەی چڕوپڕكردووە لەگەڵ بەرپرسی یەكە ئیدارییەكان و بەرپرسانی ئەمنی بۆ ئەوەی چیدیكە ئەو قۆرخاكاری و مەترسیانەی لەسەر كۆكردنەوەی داهات و هاووڵاتیان هەبووە كۆتایی پێبهێندرێت و باروگوزەرانی هاووڵاتیان باشتر بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this