ئیسرائیل بۆردومانی سوریای کرد و بە مووشەک وەڵامدرایەوە

0
392

SNN

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل  شەوی رابردوو سوپای سوریا و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانیان لە دەوروبەری حەلەب بۆردومانکرد، چەند کاتژمێرێک دواتر دوو مووشەک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، چەند پێگەیەکی سوپای سوریا و هێز و گروپەکانی ئێرانیان لە ناوچەی سەفیرە لە دەوروبەری شاری حەلەب بۆردومانکرد و ژمارەیەک کۆگای چەک و تەقەمەنی تەقیونەتەوە، کە لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل، ئەوە یەکەمین هێرشی ئاسمانییە ئیسرائیل دژ بە سوپای سوریا ئەنجامیبدات.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەو هێرشە دوو مووشەک لە خاکی لوبنانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کران، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە مووشەکەکان خراونەتە خوارەوە، یەکێکیان بەر ناوچەیەکی چۆڵ کەوتووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this