ئەمریکا: پشتیوانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا

0
152
نێد پرایس
SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا راگەیاند و وتیشی “حکومەتێکی هەرێمی بەهێزمان دەوێت”.
 
نێد پڕایس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: “پشتگیری لەو هەوڵانە دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دەیدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوانیاندا ماوە، بڕوامان ئەوەی گرنگە حکومەتێکی هەرێمی بەهێزە لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا، ئەمە سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە عێراق بەدیدەهێنێت، هەروەها رێگریدەکات لە سەرهەڵدانەوەی داعش، لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ لایەنی عێراقی لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەمە دووپاتدەکەینەوە”.
 
لەبارەی هەڵبژاردنی عێراقیشەوە وتی “پشتگیری خۆمان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و دادپەروەرانە دەردەبڕین، کە لە کەشێکی ئەمنی ئارامدا بەڕێوەبچێت، هاوکات دەبێت ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن، لە گفتوگۆ ستراتیجیەکەماندا لەگەڵ عێراق چاوەڕوان دەکەم ئەم پرسە بخرێتەسەر مێزی گفتوگۆ”.
 
پڕایس وتی “بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێین کە بەهۆیەوە پشتگیری لە پرۆسەی دیموکراسی عێراق بکەین و لەو چوارچێوەیەشدا بڕی 10 ملیۆن دۆلارمان بەخشیووەتە یونامی”.
 
پڕایس گەشبینی خۆی لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆشکی سپی و گەڕێکی دیکەی گفتوگۆ ستراتیجییەکان دەربڕی.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this