لەدوای تەقینەوەکەی بەغدا فەرماندەیەک دەستگیردەکرێت

0
361

SNN

 کازمی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەرکرد کە ئەرکی پاراستنی ئەو بازاڕە میللیەی ناوچەی سەدری لە ئەستۆدابوو، کە ئێوارەی دوێنێ تەقینەوەیەک تیایدا روویدا.

لیوا یەحیا رەسول وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند: مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکوەزیران، فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ فەرماندەی ئەو هێزە ئەمنییە دەرکرد کە ئەرکی پاراستنی بازاڕی میللی وەحیلاتی لە ئەستۆدا بوو و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەقینەوەک لە بازاڕی میللی وەحیلات لە ناوچەی سه‌در لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویدا و ئەو هاووڵاتیانە کوژران و برینداربوون کە سەرقاڵی کڕینی خواردنی جەژن بوون.

و بەهۆیەوە زیاتر لە 29 کەس کوژران و نزیکەی 50 کەس برینداربوون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this